مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن: أ-ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسای رێگه‌ی یه‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی تری و هه‌موو دداوه‌ره كارگه‌ره‌كانی دادگا كۆده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانی ده‌بینێ: 1-ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانه‌وه بۆی ده‌نێردرێ سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌ردانی له بنه‌مایه‌ك كه حوكمێكی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر دابێ. 2-ئه‌و داوایانه‌ی (الدعاوی)كه حوكمی مردنیان تێدا ده‌رچووه. 3-ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و دژكارییه‌ی له حوكم و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه خۆیدا روو ده‌دا. ب-ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یا پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسایی رێگه‌ی به‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌شه له دادوه‌ره‌كانی كۆ ده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانه ده‌بینێ: 1-ئه‌و دژكارییه‌ی له جێ به‌جێ كردنی دوو حوكمی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر و له یه‌ك باس‌دا ده‌رچوو بن و به پله‌ی كۆتایی (الدرجه القگعیه) گه‌یشتبن رووده‌دا ئه‌گه‌ر له نێوان دژكاران خۆیان دا بوو یه‌كێكیان له یه‌كێ له دوو حوكمه‌كه‌دا لایه‌ن بوو كه ده‌بێ ده‌سته‌یه‌كی له دوو حوكمه‌كه زاڵ بكا و بڕیاری جێ به‌جێ كردنی بدا. سه‌رۆكی دداگای پێداچوونه‌وه‌ش بۆی هه‌یه تاكاتی ده‌رچوونی بڕیاری پێداچوونه‌وه جێ به‌جێ كردنی هه‌ر دوو حوكمه‌كه رابگرێ. 2-ئه‌و دژكارییه‌ی سه‌باره‌ت به تایبه‌تكاری (اختصاص) ی بینینی داوایه‌ك (الدعوی) له نیوان دوو دادگادا روو ده‌دا. 3-ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆیانی ره‌وانه ده‌كا و به پێی ئه‌و یاسایه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانی پێ ده‌رچوون له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكاری دادگاران. ج-ده‌سته‌ی شارستانی (الهیئه المدنیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به دااوی شارستانی و بابه‌تی جۆراو جۆره‌كانی تره‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له دادگا و لیژنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن. د-ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی (الاحوال الشخصیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی به پێی یاسا له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و بابه‌تی كه‌سایه‌تی (المواد الشخصیه) یه‌وه ده‌رده‌چن. ه-ده‌سته‌ی سزایی (الهیئه الجزائیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاریانه‌ی به پێی یاسا سه‌باره‌ت به داوا سزاییه‌كان ده‌رده‌چن. و-ده‌سته‌ی كشتوكاڵ: تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاارنه‌ی له لچژنه‌كانی زه‌وی و ده‌ست به‌سر داگرتنه‌وه ده‌رده‌چن. دووه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزای و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاری ده‌كا و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی كاتێ ئه‌و حوكمانه ده‌بینێ كه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستئناف) ده‌ركراون، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزایی كاتێ كه به سیفه‌تی ئه‌سڵی حوكم و بڕیاره‌كانی دداگاكانی تاوان (محاكم الجنایات) ده‌بینێ. چواره‌م: أ-ده‌شێ به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی تر پێك بهێنرێت. ب-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كانی پێك دێ و له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دداوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
الموضوع: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه,ده‌سته‌ی گشتی,ده‌سته‌ی فراوان,ده‌سته‌ی شارستانی,ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی,ده‌سته‌ی سزایی,ده‌سته‌ی كشتوكاڵ