مادده‌ی هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگه وه‌رده‌گیرێت و ئاماده‌كرێت بۆ قازێتی یان بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی، پێویسته ئه‌مانه‌ی هه‌بێت:
1- پێویسته جنسییه‌ی عێراقی بێت و، شایانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت.
2- هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندن و به‌نووسین به‌ره‌وانی بزانێت.
3- پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و، به‌جینایه‌تی ده‌سه‌نقه‌ستی غه‌یره سیاسی یان به‌جونحه‌ی ئابڕوه‌به‌ر حوكم نه‌درابێ و، له‌وه‌پێش له په‌یمانگه ده‌رنه‌كرابێ ته‌نیا مه‌گه‌ر به‌نه‌خۆشییه‌كی ناچاری و سه‌لمێنراو به‌راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكیی ره‌سمی له‌به‌ر هۆی ناچاری.
4- ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رێگه‌ی ئیشه‌كه‌ی لێ ده‌گرن.
5- ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی بڕواپێكراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ده‌ست هێنابێ، به‌مه‌رجێ خوێندنی تێدا رێك و پێك بێت و، له (باشه)ش كه‌متر نه‌خه‌مڵێنرابێ .
6- ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ.
7- ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به‌كردار له‌ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ، یان بۆماوه‌ی لانی كه‌م له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پارێزه‌رایه‌تی كردبێ یان وه‌زیفه‌یه‌كی یاسایی له‌دایه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه یاساییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كاندا كردبێ، به‌مه‌رجێ هه‌ر ساڵه‌ی لانی كه‌م (5) ده‌عوای گرتبێ جا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌یاسادا هێنابێ، دوو ساڵی له‌و دوو ماوه‌یه بۆ داده‌شكێ و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌یاسادا هێنابێ (5) ساڵی بۆ داده‌شكێ، ئه‌و كاركردنه‌ش به‌ر له‌وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كان بوو بێت، یان پاش وه‌رگرتنیان هیچ فه‌رقی نییه.
8- پێویسته حیزبی نه‌بێت یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر حیزبی بوو ئه‌وا پێویسته كاتێ بۆ په‌یمانگاكه پێشكه‌ش ده‌كات په‌یوه‌ندی خۆی به‌حیزبه‌وه ببچڕێت.
9- پێویسته له‌تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نووسین و به‌زاره‌كیدا له‌و یاسایانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه بڕیاری ده‌دات.
10- پێویسته له‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی ده‌دات.
دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له په‌یمانگه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و شیاندن قبوڵ كراون، له‌حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (7، 8)ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌بووردرێن.
الموضوع: پێویسته جنسییه‌ی عێراقی بێت و، شایانی ته‌واوه‌تی هه‌بێت,هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندن و به‌نووسین به‌ره‌وانی بزانێت,پێویسته ره‌وشت و ناوبانگی باش بێت و، به‌جینایه‌تی ده‌سه‌نقه‌ستی غه‌یره سیاسی یان به‌جونحه‌ی ئابڕوه‌به‌ر حوكم نه‌درابێ,ده‌بێ له‌هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و كه‌مئه‌ندامییانه سه‌لامه‌ت بێ كه رێگه‌ی ئیشه‌كه‌ی لێ ده‌گرن,ده‌بێ له زانكۆیه‌كی عێراقی یان له زانكۆیه‌كی بڕواپێكراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌ده‌ست هێنابێ,ته‌مه‌نی له (40) ساڵ زیاتر نه‌بێ,ده‌بێ بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ به‌كردار له‌ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد، یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ,پێویسته حیزبی نه‌بێت یان سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌بێت,پێویسته له‌تاقی كردنه‌وه‌ی به‌نووسین و به‌زاره‌كیدا له‌و یاسایانه‌دا سه‌ركه‌وێت,پێویسته له‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وێت