المادة 60:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ریی له‌كاتی سه‌یركردنی داوایه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پالأ دادوه‌ره‌كه تاوانه یان كه‌تنه، بڕیاری ناردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌دات وهه‌موو ئه‌وراقه‌كانی بۆ ره‌وانه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ستی دادوه‌ره‌كه له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه، هه‌روه‌كو له یاسای به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا یا هه‌ر یاسایه‌كی تر كه جێگای ده‌گرێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند بڕیاری به‌بێ تاوانی دادوه‌ره‌كه، یان به به‌ردانی دا یان هه‌ر بڕیارێكی دی كۆتایی به داوا سزاییه‌كه هێنا، پێویسته لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ته‌ماشاكردنی داوا به‌رزفتكارییه‌كه به‌رده‌وام بێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری تاوانباركردنی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد، پێویسته لیژنه سزایه‌كی به‌رزه‌فتیی گونجاو له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵی بسه‌پێنێ ئه‌مه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (57)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
الموضوع: بڕیاری ناردنی بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند,پێویستی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا,بڕیاری تاوانباركردنی دادوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركرد,پێویستی به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (57)