المادة 59:
یه‌كه‌م: داوا له‌سه‌ر دادوه‌ر به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تۆمار ده‌كرێ و بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌نێردرێت وه ده‌بێ بڕیاره‌كه ئه‌و رووداوه‌ی تێدا به‌یان بكرێ كه دراوه‌ته پاڵی له‌گه‌لأ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاره‌كه‌ش به دادوه‌رو داواكاری گشتی راده‌گه‌یه‌ندرێ.
دووه‌م:
1-لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران واده‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و داوایه‌و ده‌بێ ئه‌وكاته به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
2-دادگایی كردن نهێنی یه و بڕیاره‌كه‌شی به ئاشكرا تێده‌گه‌یه‌ندرێ.
3-دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر داواكارێكی گشتی كه ته‌نسیبی ده‌كا و پێویسته دادوه‌ر خۆی ئاماده‌بێ وبۆشی هه‌یه پارێزه‌رێك له‌گه‌لأ خۆیدا ئاماده بكات.
4- لیژنه بۆی هه‌یه چه‌ندی به‌باشی ده‌زانێ لێكۆڵینه‌وه بكات.
5-لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی و به‌رگریی دادوه‌ر داواكه یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ر راده‌گه‌نێ.
6-لیژنه له رێكاره‌كانیدا ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه له یاسای بنچینه‌كانی دادگایی كردنه‌كانی سزاداندا هاتوون.
الموضوع: داوا له‌سه‌ر دادوه‌ر,لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران,دادگایی كردن نهێنی,دادگایی كردنه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی,لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌و گوێ گرتن له وته‌كانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و داواكاری گشتی