المادة 56:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاسایی و كارگێڕییانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها هه‌ر شتێك كه رووده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و پێداویستی فرمانه‌كه‌ی بێت.
دووه‌م: بۆ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاساییانه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی وردبینی كردنی پێداچوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.
سێیه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه دادوه‌ر له ناوچه‌كه‌ی له‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه كه له ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كه‌ی روو ده‌ده‌ن.
چواره‌م: ئاگادار كردنه‌وه به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ ودانه‌یه‌كیش له‌و نووسراوه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی راده‌گه‌یه‌نرێ و دانه‌یه‌كی دیكه‌یشی له دۆسیه‌ی كه‌سیه‌تی ده‌پارێزرێ.
الموضوع: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاسایی و كارگێڕییانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه,سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌یه دادوه‌ر له‌و هه‌ڵه یاساییانه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه,سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه بۆی هه‌یه دادوه‌ر له ناوچه‌كه‌ی له‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه,ئاگادار كردنه‌وه به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ ودانه‌یه‌كیش له‌و نووسراوه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی راده‌گه‌یه‌نرێ