المادة 54:
یه‌كه‌م:
1. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییان پێدراوه له فه‌رمانبه‌ران وده‌سته‌و لیژنه‌كانی هه‌یه.
2. سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردن به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری یان به‌هۆی دادوه‌ری ئینتیداب كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ.
3. سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ به مه‌رجێك راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانی دادگا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.
دووه‌م:
1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی سه‌رپه‌رشتی كردن وپشكنینی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌رانی له ناوچه‌كه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئامۆژكارییه پێویستیه‌كان وهوشیاركردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر شتێكی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی فرمانبه‌ری و باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره كارگێریی و ژمێریارییه‌كان پێشكه‌ش بكات وده‌بێ راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی دادوه‌ره‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌رزكاته‌وه وهه‌موو تێبینیه‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشتیان وشیاوییان وكاروباری كارگێڕییان له دادگاكانیاندا بگرێته‌خۆ.
2-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر دادگایه‌ك له ناوچه‌كه‌یدا هه‌بێ ئینتیداب بكات.
الموضوع: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌ران,سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردن به‌هۆی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری,سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی,سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی سه‌رپه‌رشتی كردن وپشكنینی هه‌موو دادگا‌و دادوه‌رانی,سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر دادگایه‌ك