معرف المادة: 16952
رقم المادة : 493
الموضوع: نابێ دادوه‌ر بۆ فرمانێكی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وبه$ نووسینی خۆی بێت,ده‌شێ دادوه‌ران له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م به دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌شه‌وه‌و به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی خۆیان و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئینتیداب بكرێن بۆ فرمانی راوێژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان بۆ مه‌به‌ستی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆكان یان ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌رجێك سیفه‌ته$ دادوه‌رییه‌كه‌ی تێدا بمینێت,ماوه‌ی ئینتیداب كردن كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه نابێ له سێ سالأ پتر بێت و قابیلی درێژكردنه‌وه‌یه بۆ ساڵێكی دی,له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه$ فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌شێ دادوه‌ر ئینتیداب بكرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تر ئه‌و ئینتیدابه‌ش له ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌ی ئینتیدابه‌كه له ساڵێك پتر نه‌بێ.