مادده‌ی چل وپێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یا له‌ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سالأ به مووچه‌ی ته‌واو به‌دادوه‌ر بدات بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی له بابه‌تێك كه پێوه‌ندیی به پسپۆرییه‌كانی دادوه‌ریی و داده‌وه هه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر یاخو دوكتۆرا وبۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته$ بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دی درێژبكاته‌وه.
دووه‌م: ده‌شێ بۆماوه‌ی دوو سالأ مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م بدرێت به‌وه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا له هه‌مان بابه‌تی ناوبراو كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)له$ ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتووه. ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ر چوونی ساڵێك له ده‌ست به‌كاربوونی له فرمانه‌كه‌ی ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته$ بۆ ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه.
سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی داده‌نرێ و قیده‌می بۆ ماوه‌ی دوو سالأ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌رقیه‌كردن وسه‌رمووچه به‌و كه‌سه ده‌درێ كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرا وه‌رده‌گرێ و ساڵێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێر به ده‌ست دێنن.
الموضوع: مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم,مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م,مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی