مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنچ سالأ كه‌متر نه‌بێ.
دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ.
سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ:
1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.
2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.
3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.
4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.
5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ.
چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.
الموضوع: ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری,ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری,محدودیت در ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری,اجازه برای انتصاب در سمت‌های قضایی,مسئولیت نظارتی بر انتصابات قضایی