مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت و، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌بێته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا بێ.
دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه بۆ جۆرێك یا خود جۆره دیاریكراوه‌كانی تاوان ته‌رخان بكات.
سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێك یاخود تاوانه دیاری كراوه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێت.
الموضوع: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه,دادوه‌ری دادگای به‌رایی,سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری,دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه,سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه