مادده‌ی بیست وچواره‌م:
یه‌كه‌م: دادگای نه‌وجه‌وانان له ده‌سته‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان و ئه‌ندامیه‌تی دوو له ناوبژیوانی شاره‌زا له كێشه‌ی نه‌وجه‌وانان گرێ ده‌درێ و سه‌یری تاوانه‌كان ده‌كات و حوكمه‌كان به‌پێی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان ده‌رده‌چوێنێ.
دووه‌م: ناولێنانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ناوبژیوانه ئه‌سڵی و یه‌ده‌گه‌كان به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌بێ كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا.
سێیه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان، دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان به ته‌نیا خۆی سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كات و دادوه‌ره‌كانی (كه‌تن)یش له قه‌زاو ناحیه‌كان سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كه‌ن.
الموضوع: دادگای نه‌وجه‌وانان,ناولێنانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ناوبژیوانه ئه‌سڵی,دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان به ته‌نیا خۆی سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كات