مادده‌ی هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات.
دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ.