دووەم:

معرف المادة: 16440

رقم المادة : 453

دووەم: ئەو كەسانەی كە خانووی نشینەییان، بۆ خۆیان، بەر لە (1/1/2000) لەسەر زەویی موڵكی هەرێم یان موڵكی دەوڵەت دروست كردووەو مافی تەصەڕوفی شەخاصیان تێدا هەیەو لە چوارچێوەی ئەو پارچە زەوییانەی لەم خشتە هاوپێچەدا دیاری كراون و بەپێی تەصامیمی بنەڕەتی كەوتوونەتە ناو ناوچە نشینەییەكانەوە، شارەوانیەكان بۆیان هەیە بیكەن بە موڵكیان بە نرخێكی گونجاو، ئەو نرخەش لەلایەن لیژنەگەلی خەمڵەوە كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هاوبەشیی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری و دایەرەكانی تۆماری عقاری پێكیان دەهێنێ، دەخەمڵێنرێت.

الموضوع: مافی تەصەڕوفی شەخاصیان لە زەویی موڵكی هەرێم یان موڵكی دەوڵەت,نرخە گونجاو بۆ موڵكی خانووی نشینەیی,پێویستی بە هاوبەشیی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری,پێویستی بە هاوبەشیی وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری