یەكەم:
1-هەموو ئەو زەوی وزارە كشتوكاڵییانەی كە موڵكی پوختی (صرف) ئەشخاصی تەبیعین و زەوییەكانی موڵكی دەوڵەت كه كەسانێك مافی تەسەڕوفیان تێدا هەیە كە لە چوارچێوەی ئەو پارچە زەویانەی لەم خشتە هاوپێچانەدا دیاری كراون و هاووڵاتیان بەشێوەیەكی نایاسایی بەر لە ساڵی (1975) خانووی نشینەییان لەسەر دروست كردووەو بەپێی تەصامیمی بنەڕەتی كەوتوونەتە ناو ناوچە نشینەكانەوە بەناوی ئەو شارەوانییەوە تۆمار دەكرێن كە ئەو زەوییانەیان تێدایە.
2- پێویستە لەسەر شارەوانییەكان ئەو زەویانە بەپێی واقیعی حاڵی خانووە دروستكراوەكان دابڕ دابڕ (فرز) بكەن و قەرەبووی خاوەن ئەو زەوییانەو خاوەن كێَڵگە تەصەڕوفكراوەكان بدەنەوە بەوەی كە هەر مەترێكی چوارگۆشە لە زەویی موڵكی صرفی ئەشخاص (200)دوو سەد فلسی بدەنێ و، هەر مەترێكی چوارگۆشەیش كە موڵكی دەوڵەتەو كەسانێك مافی تەصەڕوفیان تێیدا هەیە (50) پەنجا فلسی بدەنێ.
3- ئەو پێ لێ ڕاكێشاوە (المتجاوز)ی كە خانووی نشینەی خۆی لەسەر ئەو زەوییانە دروست كردووە یان وەرەسە شەرعیەكانی مافی ئەوەی هەیە كە بەرامبەر بە هەر مەترە چوارگۆشەیەك (4) چوار دینار بدات پارچەكەی بكات بە موڵكی خۆی.
الموضوع: محدودیت در تصرف اراضی دولتی,اجازه تصرف اراضی خصوصی تحت شرایط خاص,تعهدات مالکین اراضی در قبال تصرفات غیرمجاز,میزان جریمه برای تصرف غیرمجاز اراضی