دووەم

معرف المادة: 16353

رقم المادة : 445

دووەم: 1ـ قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی كوردستان ـ عێراق بە هەمان ئەو مەرج و پلە و ئەرك و دەسەڵاتانەی لە یاسای پارێزگاكان دەق نووس كراون بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق پەسەند دەكرێن لە ماوەی (15) رۆژ دوای پێشكەش كردنی ناوی یەك پاڵێوراو لەلایەن پارێزگار. 2ـ ئەگەر پاڵێوراوەكە زۆرینەی پێویستی بە دەست نەهێنا، پارێزگار لە ماوەی (15) رۆژدا ناوی كاندیدێكی تر بە هەمان میكانیزم رەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات، ئەو میكانیزمە بەردەوام دەبێت تا كاندید دەنگی پێویست بەدەست دێنێ. 3ـ ناوی پەسەندكراو لە رێگەی پارێزگا بەرز دەكرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی بەرزكردنەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەركردنی فەرمانی دامەزراندن لە ماوەی (15) رۆژ لە رۆژی پەسەندكردنی.

الموضوع: پەسەندکردنی قائمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان,پێشکەش کردنی ناوی پاڵێوراو,ناوی پەسەندکراو بەرزکردنەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ,کاندیدی نوێی پاڵێوراو