نۆیەم

معرف المادة: 16095

رقم المادة : 435

نۆیەم: رێکخستن وبەبەڵگەکردنی پرۆسەکانی گەڕان بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان و کارکردن بۆ گواستنەوەی هێسک و پروسکی قوربانیەکان بۆ ناوچەکانیان و شاردنەوەیان لە گۆڕستانی تایبەتی بۆ ئەوەی ببێتە نیشانەی مێژوویی دیار لەسەر رادەی بایەخدانی ئەم گەلە بەرێزگرتن و بەرز راگرتنی شەهیدەکانی: لە کاتێکدا ئەنجومەن جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو تاوانانەی سەرەوە بەفاکتەری کات بەسەر ناچێ و ناسڕێتەوە، چونکە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژین، کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانی ترسناکن و جیهانی شارستانی مەحکومی دەکەن، بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق شی لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە 9 لە (14/4/2008) وەری گرتووە کە لەدەقەکەیدا هاتووە: ( لەژێر رۆشنایی ئەوەی دەستووری عێراق لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بۆ کردووە، کە ئەو ئازارەکانی گەلی عێراقە لەوانەش ئازارەکانی سەرکوتکردنی نەتەوەیی لە قەسابخانەکانی هەڵەبجە و بارزان و ئەنفالکردنی کوردە فەیلیەکان لە هەمان کاتدا دووپاتکردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانی بالای عێراقی تایبەت دەربارەی گونجاندنی ئەو رووداوانەی کە شان بەشانی کردەوەکانی ئەنفالە بەدناوەکان بەرێوەبوو کە تاوانی کۆمەڵکوژین، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار دەدات ئەوەی گەلی کورد لەکوردستانی عێراق دووچاری بوو سیاسەتی سەرکوت کردن وچەوسانەوەوەو تاوانە، ئەم بڕیارە وێنەو رووداوەکانی خستەڕوو کە تاوانی کومەڵکوژین بە هەموو پێوەرەکان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین .)

الموضوع: رێکخستن وبەبەڵگەکردنی پرۆسەکانی گەڕان بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان,کارکردن بۆ گواستنەوەی هێسک و پروسکی قوربانیەکان,نیشانەی مێژوویی دیار لەسەر رادەی بایەخدانی ئەم گەلە بەرێزگرتن,بەرز راگرتنی شەهیدەکان,تاوانی کۆمەڵکوژین