شەشەم

معرف المادة: 16092

رقم المادة : 435

شەشەم: سیاسەتی کۆمەڵکوژی(جینۆساید) کە ناوچەیەکی فراوانی کوردستان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە هەمە جۆرەکانی لە کوردی فەیلی و ئێزیدییەکان گرتەوە، کە (0004)چوار هەزار کەس لە ئێزیدیەکان کوژران و هەروەها لە تورکمان و کلدان و ئاشووروو ئەرمەنی، ئەوەی دوچاریان هات لە راگواستن و تواندنەوەی نەتەوەیی، لەوانەش گۆرانکاری دیموگرافی لە ناوچەکانیاندا. بۆیە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات شوێنەواری ئەو سیاسەتانە نەهێڵن. لەوانەش پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ماددەی (041)لە دەستووری عێراق و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکان لە کوردە فەیلیەکان وگەڕاندنەوەی سامانەکانیان و قەرەبۆکردنەوەی ئەو زیانانەی پێیان کەوتووە و لابردنی کۆسپەکانی بەردەم دەسپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی جارانیان و گەراندنەوەی مافە زەوتگراوەکانیان.

الموضوع: سیاسەتی کۆمەڵکوژی,راگواستن و تواندنەوەی نەتەوەیی,پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ماددەی 041,گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکان,قەرەبۆکردنەوەی زیانان