مادده‌ی سێ یه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركوفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: رێكخستنی بزاڤی بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی بۆ كه‌رته‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی تێكه‌ڵ، به‌جۆرێ كه بنه‌ماكانی ره‌نێوهانین( عناصر الإنتاج) له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، به‌ئاسانی بێن وبچن.
سێیه‌م: به‌شداری كردن له رێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌و كۆمپانیا بازرگانییانه‌دا كه خاوه‌ن مۆركی بازرگانی و ئابوورین، به‌جۆرێ كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانی تێدابێت.
چواره‌م: هاندانی به‌كارخستنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و، وه‌كێشكردنی سه‌رمایه‌ی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان و فراژوكردنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌رێمدا، زامن ببێ و، كه‌ش و هه‌وای له‌باری بۆ فه‌راهه‌م بكرێ.
پینجه‌م: به‌ره‌وچاكتر گۆڕین(تگویر)و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌جۆرێ، كه بتوانێ رۆڵی خۆی له وه‌دی هێنانی ئاواتی فراژوكاریی ( التنمیه) ئابووری و بازرگانیدا، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانی ئابووریدا بگێڕێ.
شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات، چاره‌سه‌ری باری یاسایی و ئابووریی ئه‌و كۆمپانیانه بكات كه ئێستا هه‌ن و سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌ن و كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی ناوخۆیان بۆ دابنێ و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی وه‌هایان بۆ بدۆزێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پێداویسته‌كانی به‌كارخستنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بگونجێ.
حه‌وته‌م: به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی هه‌رێم، به‌جۆرێ كه سوود به هه‌ردوو بزاڤی ئابووری و بازرگانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ.
هه‌شته‌م: زامنكردنی هاوبه‌شبوونی هه‌رێم له دانوستان و به‌ستنی رێكه‌وتننامه و گرێبه‌ستی ئابووری و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیدا، له چوارچێوه‌ی دانوستان و رێكه‌وتننامه‌و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان پیاده‌ی ده‌كات.
نۆیه‌م: سازدانی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا به‌جۆڕێكی ئه‌وتۆ كه بزاڤی ئابووری و بازرگانیی به‌هێز بكات.
ده‌یه‌م: ئه‌ركوفرمانی تۆماركردن و ریقابه‌كردنی بزاڤی كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و كۆمپانیای بیانی و لقه‌كانیان و وه‌كاله‌ته بازرگانییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
یازده‌م: ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی بازرگانی به‌ره‌و كاراكردنی بزاڤی ره‌نێوهێنه‌كی ( الانشگه الإنتاجیه) بۆ هاندانی به‌ده‌ره‌وه فرۆشتن به‌جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی له‌باوی ئابووریدا بگونجێ.
دوازده‌م: هاندان و فه‌راهه‌مكردنی پشتگیری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها هاندانی ئه‌م كه‌رته بۆ كردنه‌وه‌و رێكخستنی پێشانگا له هه‌رێمداو، خۆسازدان بۆ به‌شداریكردن له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
سیازده‌م: مراقه‌به‌كردنی شمه‌كی هاورده‌و، مادده‌ی خۆراك و، پاراستنی به‌كاربه‌ر( المستهلك).
الموضوع: رێكخستنی بزاڤی بازرگانیی ناوخۆ‌و,هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی تێكه‌ڵ,به‌شداری كردن له رێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌و كۆمپانیا بازرگانییانه‌دا,هاندانی به‌كارخستنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و سه‌رمایه‌ی بیانی,به‌ره‌وچاكتر گۆڕین و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیی كه‌رتی تایبه‌ت,چاره‌سه‌ری باری یاسایی و ئابووریی ئه‌و كۆمپانیانه,به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی پێویست,زامنكردنی هاوبه‌شبوونی هه‌رێم له دانوستان و به‌ستنی رێكه‌وتننامه و گرێبه‌ستی ئابووری و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی,سازدانی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم,ئه‌ركوفرمانی تۆماركردن و ریقابه‌كردنی بزاڤی كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و,ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی بازرگانی به‌ره‌و كاراكردنی بزاڤی ره‌نێوهێنه‌كی,هاندان و فه‌راهه‌مكردنی پشتگیری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت,مراقه‌به‌كردنی شمه‌كی هاورده‌و و مادده‌ی خۆراك و پاراستنی به‌كاربه‌ر