مادده‌ی دووه‌م :
ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی چاكتركردنی سه‌رله‌به‌ری( الشامل) ئابووریدا، ئیش و كاری ئه‌م وه‌زاره‌ته له فراژوكاری( التنمیه) و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیدا، به‌جۆرێ رێك بخات، كه به‌كردار له سه‌رچاوه‌و وزه‌و توانسته‌كانی به‌رده‌ست، پڕ به‌پێست به‌رخوردار،( الاستغلال الامپل) بێت. ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بێ كه به‌پێی راو ئاواتی هه‌رێم پێشنیازی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی بۆ فراژوكاری و هاوسه‌نگ ڕاگرتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش بكات.
الموضوع: چاکتركردنی سه‌رله‌به‌ری ئابووری,به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانی,پێشنیازی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی