مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: له ماوه‌ی سی رۆژ دوای ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی، داوا كاری به ناوكردنی شوقه یان خانووه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (10%)ی تێچووی خه‌ملێنراوی به‌رایی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه به گوژمه‌ی مانگانه یان ساڵانه ده‌یداته‌وه له ماوه‌یه‌ك دا كه له بیست وپێنج ساڵ تێپه‌رنه‌كات. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كه به ناوی ده‌بێت بۆی هه‌یه دوای (10) سالأ له رۆژی به‌ناو كردنه‌كه‌یه‌وه بیفرۆشێته‌وه به مه‌رجێك ئه‌و گوژمانه‌ی له ئه‌ستۆی ماوه‌ته‌وه، یه‌ك جێ بیداته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێش دانه‌وه‌ی ئه‌و گوژمانه‌ی له ئه‌ستۆی ماوه‌ته‌وه كۆچی دوایی كرد، میراتگره‌كان له‌و گوژمانه ده‌بووردڕێن كه له ئه‌ستۆی كۆچكردوو ده‌مێنێته‌وه.
الموضوع: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی,بڕه پاره‌یه‌ی له‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه,فروشتنی نیشته‌جێبوونه‌که,كۆچی دوایی كردن,ميراتگره‌كان له‌و گوژمانه ده‌بووردڕێن