مادده‌ی هه‌ژده‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی كرداره‌كی كه‌سی مه‌عنه‌ویی سه‌رپێچیكار به هه‌مان سزای بڕیاردراو بۆ كرده‌وه‌كانی سه‌رپێچیكار بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه‌وا به‌م كارانه‌ی ده‌زانی و به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه ده‌یخاته ئه‌ستۆی به‌شداری كردووه له كه‌وتنی تاوانه‌كه.
دووه‌م: كه‌سی مه‌عنه‌وی به هاوبه‌شی به‌رپرس ده‌بێت له به‌جێگه‌یاندنی هه‌ر سزایه‌كی دارایی یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك كه حوكمی پێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كه له لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی یان به ناوی یه‌كێكیان یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێكیان ئه‌نجامدرابێت.