مادده‌ی شازده‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له كاتی سه‌لماندنی سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه بگرێته‌به‌ر:
یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كه‌سی سه‌رپێچیكار بارودۆخی خۆی هه‌موار بكاته‌وه‌و سه‌رپێچیه‌كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لاببات ئه‌ویش به‌بێ پێشێلكردنی حوكمه‌كانی به‌رپرسێتی كه له‌م سه‌رپێچیانه ده‌كه‌وێته‌وه.
دووه‌م: داخستنی كاتی بۆ دامه‌زراوی سه‌رپێچیكار بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (15) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به‌مه‌رجێك نابێت دووباره ئه‌م دامه‌زراوانه بكرێنه‌وه ته‌نها له دوای لابردنی سه‌رپێچیه‌كه‌وه نه‌بێت.
الموضوع: پێویسته له‌سه‌ر كه‌سی سه‌رپێچیكار بارودۆخی خۆی هه‌موار بكاته‌وه‌و سه‌رپێچیه‌كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لاببات,داخستنی كاتی بۆ دامه‌زراوی سه‌رپێچیكار بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (15) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات