مادده‌ی چوارده‌م:
یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌نی مایه یان مافی خاوه‌ندارێتی یان سوودمه‌ندی یان كڕینی پشك یان پێكهێنانی یه‌كێتیی یان چوونه‌ناویه‌ك یان كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دوو كه‌سی مه‌عنه‌وی یان زیاتر یان پێكهاتنی تایبه‌ت به نرخ و مه‌رجه‌كانی فرۆشتن و بڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دابینكردن به جۆرێك ببێته هۆی كۆنتڕۆل كردن یان زاڵبوون به‌سه‌ر بازاڕدا، ئاگاداری ئه‌نجومه‌ن بكه‌نه‌وه ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت به پشكنینی ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌و ده‌ركردنی بڕیار ده‌رباره‌یه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له سی رۆژ له رێكه‌وتی گه‌یشتنی ئاگاداركردنه‌وه‌كه بۆی تێپه‌ر نه‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ماوه‌یه به‌بێ تێڕوانینی ئاگاداركردنه‌وه‌كه به‌سه‌رچوو ئه‌وا به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ری هه‌ژمار ده‌كرێت. وه له گشت حاڵه‌تێكدا نابێت ئه‌و ڕه‌فتاركارییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن لێی ئاگاداركراوه‌ته‌وه ته‌واو بكرێن ته‌نها له دوای درچوونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌وه یان به‌سه‌رچوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كراوه به‌بێ تێڕوانینی داواكارییه‌كه.
دووه‌م: له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌وا حوكمه‌كانی مادده (12)ی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا پیاده ده‌كرێت.
الموضوع: کۆنتڕۆل کردنی بازاڕ,پشکنینی ئاگاداری,بڕیاری ئه‌نجومه‌ن,حوكمه‌كانی مادده (12)