مادده‌ی سێزده‌م:
یه‌كه‌م: له كاتی دیاریكردنی ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌سه‌پێنرێن، قه‌باره‌ی ئه‌و سووده‌ی لایه‌نی سه‌رپێچیكار به‌ده‌ستیهێناوه‌و بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌كه‌سانی تر گه‌یشتووه، ڕه‌چاو ده‌كرێن.
دووه‌م: ئه‌و غه‌رامانه‌ی له هه‌ردوو مادده‌ی (11-12) به نزمترین و به‌رزترین ئاست، ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر سه‌رپێچی، ئه‌وا دووجا ده‌كرێن.
سێیه‌م: كه‌سی زیانپێگه‌یشتوو به هۆی ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌م یاسایه‌دا قه‌ده‌غه‌كراون بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات له لای دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه.
الموضوع: دیاریكردنی غه‌رامانه,قه‌باره‌ی سووده‌ی لایه‌نی سه‌رپێچیكار,زیانپێگه‌یشتووی چالاكیانه,داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه