مادده‌ی دوازده‌م:
له‌گه‌ڵ لانه‌دان له هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه له هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، هه‌ر كه‌سێك زانیاری یان نووسراو یان به‌ڵگه‌نامه‌ی نادروست، سه‌ره‌ڕای زانینی به نادروستیه‌كه، پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی بكات یان خۆی بگرێت له پێشكه‌ش كردنی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی دروست، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (250) دوو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (500) پێنج سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
الموضوع: پێشکەشی زانیاری نادروست,سزا بەرەوپێشکەشی زانیاری نادروست,غەرامەیەکی مالی,پێشکەشی زانیاری و بەڵگەنامەی دروست