مادده‌ی هه‌شته‌م:
قه‌ده‌غه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتن یان گرێبه‌ستكردن له نێوان كه‌سانی كێبركێكار له هه‌ر بازاڕێك یان له لایه‌ن ئه‌وه‌ی كۆنترۆلی به‌سه‌ر بازارێكی دیاریكراودا هه‌بێت به مه‌به‌ستی قۆره‌خكاریی و هێنانه‌كایه‌ی كێبركێی ناڕه‌وا، ئه‌نجام بدرێت:
یه‌كه‌م: هه‌ر چوونه‌ناویه‌كێك له نێوان دوو كۆمپانیا یان زیاتر یان هه‌ر كارێكی بازرگانی كۆتكار ئه‌گه‌ر كۆمپانیایێك یان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای لێكدراو یان پێكه‌وه‌به‌ستراو كۆنترۆلی 35%ی یان زیاتری كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌لێك یان خزمه‌تگوزاریێكی دیاریكراو بكات یان ئه‌گه‌ر كۆنترۆلی 35%ی یان زیاتری كۆی گشتی فرۆشراوه‌كانی كه‌لوپه‌لێك یان خزمه‌تگوزاریێكی دیاریكراو بكات.
دووه‌م: قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك دووباره به‌رهه‌مێك وه‌ك خۆی به نرخێكی كه‌متر له نرخی كڕینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌رباری زێده‌كردنی باج و رسوماتی سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه و تێچوونی گواستنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، بفرۆشێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئامانجی له‌مه‌دا بریتی بێت له به‌جێنه‌هێنانی كێبركێی ڕه‌وا، وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی له‌م به‌نده ده‌قی له‌سه‌ر كراوه ئه‌و به‌رهه‌مانی كه خێرا تێكده‌چن و ئه‌و داشكانانه‌ی مۆڵه‌تدراون بۆ هه‌ر فرۆشتنێك بۆ پاكتاوكردنی كاره‌كان یان نوێكردنه‌وه‌ی شتی عه‌مباركراو به نرخی كه‌متر، له‌خۆ ناگرێت.
سێیه‌م: یاریكردن به نرخه‌كانی فرۆشتن وكڕین بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بابه‌تی مامه‌ڵه‌كردنن.
چواره‌م: دابه‌شكردنی بازاڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان یان ته‌رخانكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان جۆری كڕیاره‌كان یان كه‌لوپه‌ل یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو.
پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌شداری كردن یان به‌شداری نه‌كردن له چوونه نێو كه‌مكردن یان زێده‌گریی وكاراییه‌كان و گشت پێشكه‌شكراوه‌كانی دابینكردن.
شه‌شه‌م: دانانی كۆت له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان یان فرۆشتن به دیاریكردنی پشكه‌كانیشه‌وه.
حه‌وته‌م: پێكبوون له ته‌نده‌ره‌كان به‌وه‌ی لایه‌نێك یان زیاتر پێكبێن له‌سه‌ر پێشكه‌ش نه‌كردنی ته‌نده‌ر یان كه‌مكردن یان پێكهاتن له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخه‌كان یان به‌نده‌كان یان مه‌رجه‌كانی ته‌نده‌ر یان كه‌مكردن و پێكهاتن له نێوانیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببنه هاوبه‌ش له‌و ته‌نده‌ره‌ی كه‌وا زیاتر سه‌رنج ڕاكێشه.
هه‌شته‌م: كۆتكردنی پرۆسه‌كانی دروستكردن یان دابه‌شكردن یان بازاڕكردن یان سنووردانان بۆ دابه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان یان جۆریان یان قه‌باره‌یان یان دانانی مه‌رج یان كۆت له‌سه‌ر دابینكردنیان.
نۆیه‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر دروستكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی به‌رهه‌مێك بۆ ماوه‌یه‌ك یان چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.
ده‌یه‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی كڕین یان فرۆشتنی به‌رهه‌مێك له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك یان به‌پێی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا به‌جۆرێك ببێته هۆی سنووردانان بۆ ئازادی چوونه نێو بازاڕ یان هاتنه‌ده‌ره‌وه تیایدا له‌هه‌ر كاتێك بێت.
یازده‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر كورتبوونه‌وه به‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌رهه‌مێك جگه له به‌رهه‌مه‌كانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان كڕیار یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو.
دوازده‌م: جیاكاری كردن له نێوان فرۆشیار یان كڕیار كه‌وا پێگه‌ی بازرگانیان لێكده‌چێت له چوارچێوه‌ی فرۆشتن یان كڕین یان له مه‌رجی مامه‌ڵه‌كردن.
سێزده‌م: خۆگرتن له به‌رهه‌مهێنان یان به‌رده‌ستكردنی به‌رهه‌مێكی كه‌م كاتێك به‌رهه‌مهێنانی له ڕووی ئابوریه‌وه له توانا دابێت.
چوارده‌م: پابه‌ند كردنی دابینكارێك به مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ كێبركێكارێكی تر.
پازده‌م: سنووردانان بۆ ئازادی گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ بازاڕه‌كان یان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان تیایدا به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌كیی یان به‌شه‌كیی، ئه‌ویش به شاردنه‌وه‌ی یان خۆگرتن له مامه‌ڵه پێكردنی، سه‌ره‌ڕای بوونی له لای هه‌ڵگره‌كه‌ی یان به عه‌مباركردنی به‌بێ بیانوو.
شازده‌م: رێگه‌گرتن یان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ر كارایی هه‌ر كه‌سێك بۆ چالاكی ئابوری یان بازرگانی له بازاڕدا.
حه‌ڤده‌م: شاردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه به‌رده‌سته‌كانی بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌كیی یان به‌شه‌كیی له كه‌سێكی دیاریكراو به‌بێ بیانووێكی ڕه‌وا.
هه‌ژده‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م یان نرخ یان نرخدانه‌نان بۆیان سه‌رباری پێ‌زانین به‌مه.
نۆزده‌م: خۆگرتن له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رهه‌مه‌كان به فرۆشتن یان كڕین یان سنووردانان بۆ ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه یان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ری به‌جۆرێك ببێته هۆی سه‌پاندنی نرخی ناڕاسته‌قینه بۆی.
بیسته‌م: كه‌مكردنه‌وه یان زێده‌كردنی بڕی به‌رده‌ست له به‌رهه‌مێك به‌جۆرێك ببێته هۆی دروستكردنی كورتهێنان یان فره‌یه‌كی ناڕاسته‌قینه بۆی.
بیست و یه‌كه‌م: سه‌پاندنی پابه‌ندبوون به دروست نه‌كردن یان به‌رهه‌م نه‌هێنان یان دابه‌ش نه‌كردنی به‌رهه‌مێك بۆ ماوه‌یه‌ك یان چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.
بیست و دووه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ستنی گرێبه‌ست یان پێكهاتنی فرۆشتن یان كڕینی به‌رهه‌مێك له‌سه‌ر مه‌رجی ڕازی بوون به پابه‌ندیی یان به‌رهه‌مێك كه سروشته‌كه‌ی یان به‌گوێره‌ی به‌كارهێنانی بازرگانی په‌یوه‌ست نه‌بێت به بابه‌تی مامه‌ڵه ڕه‌سه‌نه‌كه یان پێكهاتنه‌كه.
بیست و سێیه‌م: به‌هه‌ده‌ر دانی هاوده‌رفه‌تی له نێوان كێبركێكاران به جیاكاری كردنی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكی تر له مه‌رجه‌كانی مامه‌ڵه‌ی فرۆشتن یان كڕین به‌بێ بیانووێكی ڕه‌وا.
الموضوع: قه‌ده‌غه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتن یان گرێبه‌ستكردن له نێوان كه‌سانی كێبركێكار له هه‌ر بازاڕێك یان له لایه‌ن ئه‌وه‌ی كۆنترۆلی به‌سه‌ر بازارێكی دیاریكراودا هه‌بێت به مه‌به‌ستی قۆره‌خكاریی و هێنانه‌كایه‌ی كێبركێی ناڕه‌وا,قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك دووباره به‌رهه‌مێك وه‌ك خۆی به نرخێكی كه‌متر له نرخی كڕینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌رباری زێده‌كردنی باج و رسوماتی سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه و تێچوونی گواستنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، بفرۆشێته‌وه,یاریكردن به نرخه‌كانی فرۆشتن وكڕین بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بابه‌تی مامه‌ڵه‌كردنن,دابه‌شكردنی بازاڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان یان ته‌رخانكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان جۆری كڕیاره‌كان یان كه‌لوپه‌ل یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو,هه‌ماهه‌نگی له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌شداری كردن یان به‌شداری نه‌كردن له چوونه نێو كه‌مكردن یان زێده‌گریی وكاراییه‌كان و گشت پێشكه‌شكراوه‌كانی دابینكردن