مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی چالاكی ئابوری و نوێكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له گشت بواره‌كانی په‌یوه‌ست به كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان، و هه‌ڵسان به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی پێویست له‌م باره‌یه‌وه.
دووه‌م: وه‌رگرتنی زانیاری په‌یوه‌ست به كاره پێشێلكارییه‌كانی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، و گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو ده‌رباره‌یان به‌پێی یاسا.
سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوشێوه‌كان له بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتای په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی له حكومه‌تی ناوه‌ندیی و هه‌رێمه‌كان و ده‌وڵه‌تان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان.
چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆڕتێكی نیو ساڵیی ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و پلانی داهاتوو پێشنیاره‌كانی ده‌رباره‌ی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی و خستنه‌به‌رده‌ستی وه‌زیره‌وه.
الموضوع: ئاماده‌كردنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی چالاكی ئابوری و نوێكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان,وه‌رگرتنی زانیاری په‌یوه‌ست به كاره پێشێلكارییه‌كانی رێساكانی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی,هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوشێوه‌كان له بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتای په‌یوه‌ست,ئاماده‌كردنی راپۆڕتێكی نیو ساڵیی ده‌رباره‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و پلانی داهاتوو پێشنیاره‌كانی ده‌رباره‌ی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی