مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به لایه‌نی كه‌م، مانگی دوو جار كۆده‌بێته‌وه، یان هه‌ر جارێك پێویست بكات، كۆبونه‌وه‌كانیشی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌بێت و بڕیاره‌كانی به زۆرینه ده‌رده‌كات.
دووه‌م: نابێت بۆ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداری بكات له گفتوگۆ یان ده‌نگدان له حاڵه‌تێكی به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت یان له نێوانی ئه‌و و یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی تا پله‌ی چوار هه‌بێت، یان نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێكی كردبێت یان بكات.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا بكات له‌و كه‌سه‌ی پشتی پێ ده‌به‌ستێت له شاره‌زاو پسپۆڕ له ناوه‌وه‌ی یان ده‌ره‌وه‌ی سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان تا ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن پێڕه‌وی ناوه‌خۆ بۆ كارایی كاره‌كانی داده‌نێت.
الموضوع: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن,نابێت بۆ هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن به‌شداری بكات,ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا بكات,ئه‌نجومه‌ن پێڕه‌وی ناوه‌خۆ بۆ كارایی كاره‌كانی داده‌نێت