مادده‌ی چواره‌م:
له وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاره‌یی) پێكده‌هێنرێت و بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن:
1- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ.
2- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.
3- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
4- وه‌زاره‌تی پلاندانان/ ده‌سته‌ی پێوانه‌كردن و كۆنترۆلێ جۆریی.
دووه‌م: نوێنه‌رێك له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر.
سێیه‌م: چه‌ند ئه‌ندامێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن:
1- یه‌كێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان.
2- یه‌كێتیی جوتیاران.
3- سه‌ندیكای ژمێركارو ووردبینكاران.
4- یه‌كێتیی پیاوانی كار.
الموضوع: پێکهاتنی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی,نوێنه‌رێك له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر,ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نانه‌ی خواره‌وه