مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و چالاكیه به‌رهه‌مهێنانه‌و بازرگانی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی له ناو هه‌رێمدا پێی هه‌ڵده‌ستن، هه‌روه‌ها حوكمه‌كانی پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ر چالاكیێكی ئابوری كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت و ئاساواری ناوه‌خۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دیاریكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، پاڵپشت به بوونی بارودۆخێكی به‌ده‌رو له‌ناكاو بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بارودۆخی ئاماژه بۆكراو پێویستی پێیه‌تی، ده‌ریده‌كات، له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌ر ده‌كرێن.
الموضوع: پیاده‌کردنی حوكمه‌كانی یاسا,دیاریكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاریی بنه‌ڕه‌تی,پشتیوانی بارودۆخی به‌ده‌رو,اساس‌گذاری چالاكی ئابوری