مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاریی.
پێنجه‌م:كێبركێ: ئه‌نجامدانی چالاكیه ئابورییه‌كان به‌پێی میكانیزمه‌كانی بازاڕ به‌بێ كاریگه‌ری یان كۆتكردنی ئه‌م میكانیزمانه به كاریگه‌ریێك یان كۆتكردنێكی زێده‌ڕۆ كه ئاسه‌واری زیانبه‌خش به بازرگانی یان گه‌شه‌سه‌ندن بگه‌ینێت.
شه‌شه‌م: قۆره‌خكاریی: هه‌ر چالاكی یان پێكهاتنێك له لایه‌ن كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، یان زیاتر له كه‌سێك، یان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نێوانگیر له نێوانیاندا، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نرخ له بازاڕ یان جۆری كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به جۆرێك ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌كاربه‌رو كۆمه‌ڵگه.
حه‌وته‌م: بازار: ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌ران به‌یه‌كتری ده‌گه‌ن بۆ به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌رباره‌ی كه‌لوپه‌لێكی دیاریكراو، وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه مه‌رج نیه بازاڕ له سنوورێكی جوگرافی دیاریكراودا گۆشه‌گیر بكرێت.
هه‌شته‌م: چوونه‌ناویه‌ك: چوونه‌ناوی دوو كۆمپانیا یان زیاتر به مه‌به‌ستی فراوانكردنی پشكیان له بازاڕدا.
نۆیه‌م: نرخی كڕینی راسته‌قینه: ئه‌و نرخه‌یه كه له لیستی كڕین جێگیر كراوه پاش لێكه‌مكردنی ئه‌و داشكانانه‌ی كه تیایدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زاره‌ت,وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی,ئه‌نجومه‌ن,كێبركێ,قۆره‌خكاریی,بازار,چوونه‌ناویه‌ك,نرخی كڕینی راسته‌قینه