مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
هه‌ر كه‌سێك له پێش راپه‌رین چووبێته پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15) پازده ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت.
دووه‌م: رۆژێك له رۆژان له دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت.
سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان.
چواره‌م: له كاتی بوونی به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.
الموضوع: خانه‌نشینی پێشمه‌رگه,مووچه‌یه‌کی فه‌رمی,رۆژێکی له رۆژان له دژی شۆڕش,ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردن,به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كردن