مادده‌ی سی و سێیه‌م:
یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه، مووچه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ میراتگرانی شه‌رعی خه‌رج ده‌كرێ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یان ساغبوونه‌وه‌ی مردنی.
دووه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی ده‌درێته پاشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێ سه‌رو شوێن یا ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:
أ-له رۆژی ساغبوونه‌وه‌ی مردنی.
ب-دوای تێپه‌ڕبوونی (2)دوو ساڵ به‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێن بوونی یا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ی ساغ بووه‌وه.
ج-ئه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی (أ، ب)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه به شه‌هید داده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی یا پابه‌ند نه‌بوونی به پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بووبێ، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێ و رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق وه‌رده‌گیرێ.
چواره‌م: ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا ده‌ستبه‌سه‌رهكه‌ی به خزمه‌ت بۆی ده‌ژمێردرێ، به ده‌ر له‌وه‌ی له بڕگه(سێیه‌می)ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
الموضوع: بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه,مافه‌كانی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه,خانه‌نشینی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی,ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا ده‌ستبه‌سه‌رهكه‌ی به خزمه‌ت