مادده‌ی ده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: خزمه‌تی پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان یان له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به خزمه‌ت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی و سه‌رمووچه‌ی و پله‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه و مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له خزمه‌ت داده‌نرێ به مه‌رجێك خزمه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی په‌سند ده‌كرێ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه حیساب ده‌كرێ.
دووه‌م : ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشمه‌رگه پێشی 5/3/1991 یان ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا یاخود له ناوچه‌ی جم وجۆلی سه‌ربازی به‌سه‌ری بردبێ كه هێزه‌كان و كه‌رته هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانی وه‌زیر ده‌ست نیشان ده‌كرێن به خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆ حیساب ده‌كرێ.