مادده‌ی حه‌فته‌م:
یه‌كه‌م : پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشكه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشه‌یه كه له نێوان پله‌ی پێشمه‌رگه تا جێگری ئه‌فسه‌ری پله نایاب، ڕاژه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته پیشه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو.
دووه‌م : دامه‌زراندن ء پله‌پێدان و گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنفێكه‌وه بۆ سنفێكی ترء كۆتایی هێنان به خزمه‌ته‌كه‌ی و خانه‌نشین كردنی یاخود گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌ت، به پێی پێره‌وێك و به‌فه‌رمانی وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتی پیده‌دات ده‌بێت.