مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویستیه‌كانی ژیان و هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه به جۆرێك فه‌راهه‌م بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ په‌ككه‌وتنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه( زیره‌ڤانی هه‌رێم)دا بگونجێ. دووه‌م: یه‌كێكی یارمه‌تیده‌ر داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه(زیره‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی ته‌واو له (100%)ه و له كاتی تووش بوونی به نه‌خۆشی ئیفلیجی ته‌واو یا هه‌ردوو لاقی له سه‌رووی چۆكه‌وه یا ده‌سته‌كانی یا چاوه‌كانی له ده‌ستدابێ یاخود به‌هۆی پێكانه‌وه تووشی نه‌خۆشی شیزۆفرینیابووبێ. سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیی چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئه‌ندام له پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ شیاندنی و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی بۆ ناو كۆمه‌ڵگا. چواره‌م: مووچه‌ی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ی كه‌مئه‌ندام به هه‌مان زیاده‌ی كه به‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌تدادێ زێده ده‌كرێ، له باری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له سیسته‌می مووچه‌كان به‌پێی پله‌و پایه رووده‌دات.
الموضوع: پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویستیه‌كانی ژیان و هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه به جۆرێك فه‌راهه‌م بكه‌ن,یه‌كێكی یارمه‌تیده‌ر داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه(زیره‌ڤانی هه‌رێم),حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیی چاره‌سه‌ركردنی كه‌مئه‌ندام له پێشمه‌رگه,مووچه‌ی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ی كه‌مئه‌ندام به هه‌مان زیاده‌ی كه به‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌تدادێ زێده ده‌كرێ