مادده‌ی پێنجه‌م: پێشمه‌رگه (زێزِهڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه به شه‌هید تۆمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆچی دوایی كرد‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی شه‌ڕدا تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌نێردرێ و بۆ پاشه‌نشینه‌كانی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی خه‌رج ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندام له ده‌ست دراوانیشی پێده‌درێ هه‌روه‌ك چۆن پێش كۆچی دوایی وه‌ریده‌گرت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنی یان به هۆیه‌وه تووشی په‌ككه‌وته‌یی بوو، ئه‌وا دۆسیه‌كه‌ی ده‌نێردرێ بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان و مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانیشی بۆ پاشه‌نشینه‌كانی خه‌رج ده‌كرێن كه پێش كۆچی دوایی وه‌ری ده‌گرت.
الموضوع: پێشمه‌رگه (زێزِهڤانی هه‌رێم)ی كه‌مئه‌ندام,دۆسیه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان,مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی خه‌رج,ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ندام,پاشه‌نشینه‌كانی خه‌رج