مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وشه‌هیدی جینۆساید ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێت: 1- خێزانی شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وئه‌نفالكراو یه‌كه‌یه‌ك یا پارچه زه‌ویه‌كی نیشته‌جێ بوونی بێ ده‌درێت. 2- ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له هاوسه‌رێكی هه‌بوو، ئه‌وا هه‌ریه‌ك له‌وانه هه‌مان ماف وئیمتیازی بڕیار له‌سه‌ر دراوی یه‌ك هاوسه‌ری ده‌بێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 3- له‌كاتی شه‌هید بوونی زیاتر له كه‌سێك له‌ناوخێزانێكدا، ئه‌وا مووچه‌كان به‌پێی پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌بن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێت. دووه‌م: 1- ڕۆڵه‌كانی شه‌هیده ناوبراوه‌كان له بڕگه‌كانی ( یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا مینحه‌ی هاوسه‌ر گرتنیان پێ ده‌درێت. 2- حكومه‌ت خه‌رجی خوێندنی رۆڵه‌كانی شه‌هید له قوتابخانه وزانكۆ ئه‌هلیه‌كان له‌ناو هه‌ریمدا به‌پێی هه‌ل ومه‌رجی بڕیار له‌سه‌ر دراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 3- حكومه‌ت ئه‌رك ومه‌سره‌فی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كێشێ. 4- جێماوی شه‌هید له باجی ته‌ریكه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ته‌ریكه‌كان ده‌بووردرێ. 5- ژماره‌یه‌ك له كورسی خوێندن بۆ رۆڵه‌كانی شه‌هیدانی خاوه‌ن به‌هره‌ی زانستی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێن وئه‌مه‌ش به‌هاوئاهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. 6- كه‌س وكاری شه‌هیدان له كرێی پشكینن وچاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه ومه‌لبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی حكومه‌ت له ناو هه‌رێمدا ده‌بووردرێن. 7- حكومه‌ت كرێی چاره‌سه‌ركردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان به‌ڕاپورتێكی لیژنه‌ی پزیشكی به‌پێی یاسا‌و پێڕه‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 8- وه‌زاره‌ت سندووقێك داده‌مه‌زرێنێ به‌ناوی سندووقی یارمه‌تیدانی كه‌س وكاری شه‌هید وقوربانییانی جینوساید تاكو پشگیرییان بكرێت ویاریده‌یان بدرێت بۆ بنیاتنانی پرۆژه‌كان.
الموضوع: ماف و ئیمتیازانی كه‌سوكاری شه‌هید,حق و حقوق خێزانی شه‌هید,حكومه‌ت و وظایف آن در قبال شه‌هیدان,جێماوی شه‌هید و مالیات,سندووق یارمه‌تیدانی كه‌س وكاری شه‌هید