مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م : كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وقوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیایی وئه‌نفالكراوه‌كان و هاووڵاتی ماف وئیمتیازه‌كانی شه‌هیدیان ده‌كه‌وێ به‌پێی پێڕه‌ویك كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی/ یه‌كه‌م له مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مانه‌ن: 1- ژن ومێرد. 2- كوڕ تاكو ته‌واوكردنی بیست وچوار سالأ له ته‌مه‌نی ئه‌گه‌ر له‌خوێندن به‌رده‌وام نه‌بێت. 3- كچ: تاكو دامه‌زراندنی له فرمانێك. 4- روڵه په‌ككه‌وته‌كان: رۆله‌ی په‌ككه‌وته له مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن. 5- دایك و باوك. 6- براكان و خوشكه‌كان: له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌كانی(3،2)ی سه‌ره‌وه. سێیه‌م: به‌شه مووچه‌ی باوك ودایك وژن ومێرد تا له‌ژیاندا مابن بۆیان خه‌رج ده‌كرێت. چواره‌م: له‌كاتی بڕینی مووچه‌ی موسته‌حه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، ئه‌وا به‌شه‌مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی دیكه كه موسته‌حه‌قن. پێنجه‌م: ئیستحقاقی مووچه بۆ ئه‌و كوڕ وكچه ده‌بێ به‌درێژایی ژیانیان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه موسته‌حه‌قی تاقانه بن. شه‌شه‌م: منداڵه‌كانی قوربانییانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له بڕگه‌كانی (3،2) ی سه‌ره‌وه دا هاتوون به‌ده‌رده‌بن.
الموضوع: كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وقوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیایی وئه‌نفالكراوه‌كان,مؤسسه‌های حوكمه‌كانی بڕگه‌ی/ یه‌كه‌م,مووچه‌ی باوك ودایك,بڕینی مووچه‌ی موسته‌حه‌ق,منداڵه‌كانی قوربانییانی جینۆساید