مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكی دیوان كار‌و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوه‌كانی به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگرێ، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ئه‌م سوێنده ده‌ستووریه‌ی خواره‌وه ده‌خوات (سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كار‌و فرمانه‌كه‌م به راستی و به ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و یاسا‌و پێڕه‌وو رینماییه‌كان به ئه‌مانه‌ت و به ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م و سه‌ربه‌خۆیی دیوان و بێ لایه‌نی و شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی بپارێزم و نهێنیه‌كانی كار بپارێزم و رێز له بنچینه ره‌وشتیه‌كان و پیشه‌ییه‌كان بگرم كه كاروباری فرمان و پیشه‌كه رێك ده‌خه‌ن و پێیانه‌وه به‌ندیم و خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده). دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانیان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته چاودێرییه‌كان ئه‌و سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی چاودێری ده‌خۆن كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ر له ده‌ست دانه‌كاره‌كانیان. كه خۆ به‌ستنه‌وه به پرنسیپه‌كانی پیشه‌ی چاودێری و جێبه‌جێ كردنی به جۆرێكی بێ لایه‌نی و ئاشكرا كردنی هه‌رچی پێویســته بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی و پایه‌ی چاودێری له هه‌رێمدا ده‌گرێته‌خۆ.