مادده‌ی شازده‌م: به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه بۆ زامن كردنی ئه‌و رێكارانه‌ی كه ئه‌نجامی كاره‌كانی چاودێری دارایی لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رۆكی دیوان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه له سه‌رپێچییه داراییه‌كان و داوای پێشكه‌شكردنی هه‌ر روون كردنه‌وه‌یه‌ك یاخود زانیارییه‌ك له‌وه‌ی كه ده‌زانێ ئه‌گه‌ری ئاشكراكردنی سه‌رپێچییه‌كه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌لی وه‌ستاوه، چ جای كارمه‌ندی فه‌رمانگه یا هی دی بێت. دووه‌م: ده‌ست كێشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كه‌ی هه‌ركات سه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری پێویستی كرد یاخود له كاتی ده‌ركه‌وتنی سه‌رپێچی یا تاوانێكی دارایی یان كارێكی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یاخود یاسا‌و پێڕه‌و و رێنمایی دارایی په‌یڕه‌وكراو بێ. سێیه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكات سه‌رپێچیكه‌ر (سه‌رپێچیه‌كی یاسایی)بنێرێت بۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێكدێت یاخود سزای كارگێڕیی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌و كێشانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه یان تێدا كۆتایی هاتووه، داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكا فه‌رمانبه‌ر ئه‌و زیانه بژمێرێت كه له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می یاخود سه‌رپێچی كردنی یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییه باوه‌كان به فه‌رمانگه‌كه‌ی گه‌یاندووه. پێنجه‌م: داوا له وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت داوای مه‌ده‌نی به‌و سه‌رپێچیه داراییانه‌و به‌دواداچوونی له دادگای تایبه‌ت تۆمار بكات، به مه‌رجێك دیوان زانیاری به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌وه بدات له حاڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌نده‌وه، ئه‌مه به سه‌رپێچییه‌كی دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار تۆمارده‌كرێ و سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه ئه‌مه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی رابگه‌یه‌نێ. شه‌شه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌هۆی داواكاری گشتییه‌وه داواكاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانی دارایی تۆماربكات ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت ده‌ستی به‌و كاره نه‌كرد. حه‌وته‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بانگهێشت یان میوانداریی هه‌ر لایه‌نێك بكات كه سه‌ر به چاودێری دیوان بێت بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه داوای فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود شاره‌زایان له كاتی پێویستدا بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ بۆ به‌شداریی پێكردنیان له‌كاری چاودێری بۆی هه‌یه پاداشت و كرێیان به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌تگوزارییانه به پێی یاسا‌و رێنماییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان بۆ خه‌رج بكات.
الموضوع: جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه بۆ زامن كردنی رێكارانه‌کان,لێکۆڵینه‌وه له سه‌رپێچییه داراییه‌کان,ده‌ست كێشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كه‌ی هه‌ركات سه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه,داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكات سه‌رپێچیكه‌ر بنێرێت,داوا له وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت داوای مه‌ده‌نی به‌و سه‌رپێچیه داراییانه‌و