مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی خواره‌وه به فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات: 1-ده‌رماڵه‌ی چاودێری، رێژه‌كه‌ی له 50% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر ره‌ت نه‌كات. 2-ده‌رماڵه‌ی ترسناكی و ئه‌ركی تایبه‌تی رێژه‌كه‌ی له 75%ی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ره‌ت ناكات كه كاری چاودێری و وردبینی ده‌كه‌ن وله كاتی كاره‌كه‌یاندا تووشی مه‌ترسی ده‌بن. 3-ده‌رماڵه‌ی شوێنی جوگرافی، رێژه‌كه‌ی له 30%ی مووچه ره‌ت نه‌كات. 4-ده‌رماڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست دانه پیشه له پاش ده‌وامی فه‌رمی به مه‌رجێ رێژه‌كه‌ی له 50%ی مووچه ره‌ت نه‌كات. دووه‌م: ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌رماڵانه‌وه نییه كه به فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی گشتی ده‌درێن. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پێشخستن (قدم) له ساڵێك تێنه‌په‌ڕێت له‌هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات كه توانایه‌كی به‌رزیان هه‌یه یاخود هه‌وڵێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ده‌ن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كات.
الموضوع: ده‌رماڵه‌ی چاودێری,ده‌رماڵه‌ی ترسناكی و ئه‌ركی تایبه‌تی,ده‌رماڵه‌ی شوێنی جوگرافی,ده‌رماڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست دانه پیشه