مادده‌ی چوارده‌م: ئه‌نجومه‌نی چاودێری ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دانانی بنچینه‌و پلانی كاركردن له دیوان و شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان. دووه‌م: فه‌راهه‌م كردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان كه ئه‌ركی چاودێری و وردبینی گه‌ره‌كیانه. سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی خاڵه‌كانی كاری فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیوان و رێسای رێكخستنیشی به پێڕه‌وێكی ناوخۆیی ده‌بێت. چواره‌م: ده‌ستنیشان كردنی چوارچێوه‌ی گشتی بۆ راپۆرته‌كانی دیوان. پێنجه‌م: تاوتووكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و تێبینی و رێنمایی و پێشنیاز‌و رایانه‌ی له راپۆرته ساڵانه‌ییه‌كه‌ی دیواندا هاتوون به‌ر له ده‌رچوونیان و له‌وه‌شدا بۆی هه‌یه ده‌سته‌ڵات به یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی یاخود فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیوان له‌و پسپۆڕییه‌دا بدات. شه‌شه‌م: رێكخستنی خولی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌و ده‌رماڵه بڕیار لێدراوانه بدات به‌وانه‌ی كه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. حه‌وته‌م: توێژینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكی دیوان یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن له قه‌زیه‌كان ده‌یخاته به‌رده‌می بڕیار‌و راسپارده له باره‌یانه‌وه وه‌رگرێت. هه‌شته‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دانانی له‌ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم دا. نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش له‌ناو پێكهاته‌ی دیوان بكاته‌وه یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كار. ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه چاودێری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كان ئه‌نجام بدات به‌ر له‌وه‌ی به قۆناغه‌كانی كۆتایی بگات. یازده‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه چالاكیه‌كانی فه‌رمانگه وردكارییه‌كان هه‌موار بكات و دووباره به‌پێی پێویستی كار دابه‌شیان بكاته‌وه. دوازده‌م: لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی بۆ دیوان له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یاخود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیازی پێویست له باره‌یانه‌وه.
الموضوع: دانانی بنچینه‌و پلانی كاركردن له دیوان,فه‌راهه‌م كردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان,ده‌ستنیشان كردنی خاڵه‌كانی كاری فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیوان,ده‌ستنیشان كردنی چوارچێوه‌ی گشتی بۆ راپۆرته‌كانی دیوان,تاوتووكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و تێبینی و رێنمایی و پێشنیاز‌و رایانه‌ی له راپۆرته ساڵانه‌ییه‌كه‌ی دیواندا هاتوون به‌ر له ده‌رچوونیان