مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م كار‌و ره‌فتارانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه به سه‌رپێچی دارایی داده‌نرێن: 1-پابه‌ند نه‌بوون به یاسا‌و بڕیار‌و پێڕه‌و ورێنمایی و به‌یانه داراییه‌كان. 2- پشتگوێ خستن و كه‌مته‌رخه‌می نواندن كه ده‌بنه هۆی له ده‌ست چوون و به‌فیڕۆ دانی دارایی گشتی یاخود زیان گه‌یاندن به ئابووری نیشتمانیی. 3-پێشێلكردنی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا زیان به دارایی گشتی گه‌یاند. 4- شاردنه‌وه‌ی په‌ڕاوو موسته‌نه‌دو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه بۆ كاری چاودێری و وردبینی پێویستن به‌بێ بوونی پاساوی گونجاو. 5 ـ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و سه‌رپێچی و تێبینیه‌كانی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنیان. 6 ـ ئه‌نجام نه‌دانی كاری پێویست سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له راپۆرته‌كانی دیواندا هاتوون. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ر به چاودێری دیوانن له حاڵه‌ته‌كانی (تزویر)و(اختلاس) وئه‌و سه‌رپێچییه داراییانه ئاگاداری بكه‌نه‌وه كه له بڕگه‌كانی(1 و2)ی به‌ندی(یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتی ئاشكرابوونی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵنه‌سانی ئه‌و لایه‌نانه به‌كاری پێویست، هه‌روه‌ها پێویسته دیوان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌و سه‌رپێچیانه ئاگادار بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش به سه‌رپێچی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت.
الموضوع: پابه‌ند نه‌بوون به یاسا‌و بڕیار‌و پێڕه‌و ورێنمایی و به‌یانه داراییه‌كان,پشتگوێ خستن و كه‌مته‌رخه‌می نواندن كه ده‌بنه هۆی له ده‌ست چوون و به‌فیڕۆ دانی دارایی گشتی یاخود زیان گه‌یاندن به ئابووری نیشتمانیی,پێشێلكردنی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا زیان به دارایی گشتی گه‌یاند,شاردنه‌وه‌ی په‌ڕاوو موسته‌نه‌دو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه بۆ كاری چاودێری و وردبینی پێویستن به‌بێ بوونی پاساوی گونجاو,وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و سه‌رپێچی و تێبینیه‌كانی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنیان,ئه‌نجام نه‌دانی كاری پێویست سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له راپۆرته‌كانی دیواندا هاتوون