مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دیوان راپۆرتێكی ساڵانه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات و تێیدا تێبینه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری له بواری چاودێری دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه روون ده‌كاته‌وه كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی چاودێرییه‌وه، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه كورته‌یه‌ك له‌كارو چالاكییه‌كانی دیوان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت. دووه‌م: دیوان بۆی هه‌یه راپۆرت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی گرنگ پێشكه‌ش بكات كه له بواری چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری دێته پێشه‌وه.
الموضوع: راپۆرتی ساڵانه,پێشکەشکردنی راپۆرت,بارودۆخی دارایی,چالاکیی دارایی