مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ژمێریاریی و كارگێڕیی له رووی یاسایی و رێنماییه داراییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان، دیوان بۆی هه‌یه: 1-پشكنین و وردبینی مامه‌ڵه‌كانی خه‌رجییه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و پاداشته‌وه بكات بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی خه‌رجكردنیان . 2-دڵنیابوون له نه‌به‌زاندنی سنووری پشتیوانه داراییه‌كان له بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو. 3-دڵنیابوون له به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له به‌فیڕۆ نه‌دان و ده‌ست بڵاوی له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی سووده‌كانی. 4-چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیه‌كان به‌پێی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: پشكنین وردبینی كردنی مامه‌ڵه‌كانی خه‌مڵاندن و به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی داهات بۆ دڵنیابوون له هه‌ڵسوكه‌وته په‌یڕه‌وكراوه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی هونه‌ریی له بواره‌كانی ژمێریاریی و چاودێری و هه‌موو كاروبارێكی كارگێڕی و رێكخستن كه په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌بێت. چواره‌م: رێكخستنی خولی فێركاریی بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوان و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانایان و دیوان بۆی هه‌یه به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان ده‌رماڵه‌یان بۆ دابین بكات. پێنجه‌م: دیوان رای خۆی له‌سه‌ر خشته‌و به‌یاننامه‌و راپۆرته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌نجامی كار‌و چالاكی دارایی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ده‌رده‌بڕێت كه له‌ژێر چاودێری دارایی دانراون له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی راوبۆچوون له‌باره‌ی شێوازی رێكخستنی به‌پێی یاسا و رێسای ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراو، بۆ دڵنیابوون له ئاستی گونجاندنی له‌گه‌لأ راستی و گونجاندنی له‌گه‌لأ ناوه‌نده داراییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی. شه‌شه‌م: ده‌رخستنی به‌ڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و فێڵكردن و به‌فیڕۆدان و خراپ به‌كارهێنان وبێ توانایی له كاروباری وه‌رگرتن و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی دارایی گشتی له ئه‌نجامی وردبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی فه‌رمانگه‌كان. حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه له‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به لێهاتوویی به‌ده‌ستهێنان و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی ماڵی گشتی وه‌ك چۆن به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراقه‌وه داواكراوه. هه‌شته‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و رێنماییه دارایی و ژمێریارییه كار پێكڕاوه‌كان بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێ كردنی و شیاوی وگونجانی له‌گه‌لأ ئه‌و پێشكه‌وتنه نوێیانه‌ی له هه‌رێم ڕوویان داوه‌و سه‌رنج راكێشان به‌ره‌و چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی كورتهێنان و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی پێویست به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به مه‌به‌ستی پێشخستنی یا هه‌مواركردنی ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و ورێنماییانه.
الموضوع: پشكنین و وردبینی مامه‌ڵه‌كانی خه‌رجییه‌كان,دڵنیابوون له نه‌به‌زاندنی سنووری پشتیوانه داراییه‌كان,دڵنیابوون له به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه,چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیه‌كان به‌پێی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه,پشكنین وردبینی كردنی مامه‌ڵه‌كانی خه‌مڵاندن و به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی داهات