مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه به سه‌رۆكی دیوان داده‌مه‌زرێ پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی: 1- هاووڵاتی هه‌رێم بێ و لێی نیشته‌جێ بێ. 2- به‌لانی كه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی (كارگێڕی، دارایی، ئابووری، یاسا)و شاره‌زایی له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی له(10)سالأ كه‌متر نه‌بێ. 3-نابێت به تاوانێك حوكم درابێت كه له پایه‌و ناو وناوبانگی كه‌م بكاته‌وه. دووه‌م: پێویسته ئه‌وه‌ی به جێگری سه‌رۆكی دیوان یا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی. 1- هاووڵاتی هه‌رێم بێ و لێی نیشته‌جێ بێت. 2-ده‌بێت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانستی كارگێڕیی یا دارایی یا ئابووری هه‌بێت. 3- ماوه‌ی (15)سالأ خزمه‌تی هه‌بێت، به مه‌رجێ (10) ساڵی خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت له‌بوارێك كه په‌یوه‌ندی به پسپۆڕییه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ. 4-نابێت به تاوانێك یا كه‌تنێك حوكم درابێ. سێیه‌م: 1-جێگری سه‌رۆكی دیوان به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به راوێژ كردن له‌گهڵ سه‌رۆكی دیوان داده‌مه‌زرێ. 2. بەڕێوەبەرە گشتیەکان دادەمەزرێن بە بڕیارێکی سەرۆکی پەرلەمان کە دیاری دەکرێن لەلایەن
الموضوع: پێویستی بەرزکردنەوەی بڕوانامەی زانکۆ,پێویستی بەرزکردنەوەی ماوەی خزمه‌تی,نابەستنی حوکم بە تاوان,پێویستی بەرزکردنەوەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسی