مادده‌ی شه‌شه‌م: دیوان له‌مانه پێكدێت: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی: 1. ئه‌نجومه‌نی چاودێری پێكدێ له سه‌رۆكی دیوان وه‌ك سه‌رۆك له‌گه‌لأ جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان وه‌ك ئه‌ندام وله كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی دیوان جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه. 2-ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه‌و وراده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی 2/3 دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێ. 3-ئه‌نجومه‌ن بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌كات و له‌كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه. دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان: سه‌رۆكی دیوان ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه به سه‌رۆكی دیوان ده‌به‌سترێنه‌وه: 1-فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و یاسایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كارگێڕی و دارایی ویاسایی ئاماده‌و پێشكه‌ش به پێكهاته‌كانی دیوان ده‌كات. 2-فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ریی و توێژینه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وئه‌و ئه‌ركه هونه‌ری وپیشه‌ییانه پێشكه‌ش ده‌كات كه نه‌خشه‌سازیی و به‌دواداچوون و سستمی ژمێریاریی پێویستیان پێی هه‌یه، له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی كار و شیاندن و هه‌روه‌ها ئه‌ركی توێژینه‌وه له هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ئه‌ركی چاودێری وزیادكردنی كاریگه‌ریه‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جێبه‌جێ كردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌دیوان ده‌كات. 3-نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. 4-به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان. 5-به‌شی چاودێری ناوخۆ. سێیه‌م: جێگری سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوان جێگرێكی هه‌یه به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی تایبه‌ت به بریكاری وه‌زاره‌تی هه‌یه. چواره‌م: فه‌رمانگه‌كانی وردبینی: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یا ژمێریارێكی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و تایبه‌تمه‌ند ده‌بن به ژماره‌یه‌ك چالاكی كه‌رتی به‌و پێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به‌پێی پێویستی كاری چاودێری دارایی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات وپێكدێ له: 1-فه‌رمانگه‌كانی وردبینی مه‌ڵبه‌ندیی كه بریتین له: أ-فه‌رمانگه‌ی چالاكی ته‌مویل و دابه‌شكردن و كۆمپانیاكان. ب- فه‌رمانگه‌ی چالاكی پیشه‌سازیی وسه‌رچاوه سروشتییه‌كان. ج- فه‌رمانگه‌ی چالاكی كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكردنه‌وه. د- فه‌رمانگه‌ی چالاكی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گشتی. هـ- فه‌رمانگه‌ی چالاكی سه‌ندیكاو رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان. و- فه‌رمانگه‌ی چالاكی ئه‌ندازه‌یی و هونه‌ریی. 2-فه‌رمانگه‌كانی وردبینی پارێزگاكان.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی,سه‌رۆكی دیوان,جێگری سه‌رۆك,فه‌رمانگه‌كانی وردبینی