مادده‌ی پێنجه‌م:

معرف المادة: 15587

رقم المادة : 415

مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی دیوان به‌ مه‌رسوومێك كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چێ داده‌مه‌زرێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی و به‌ پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی وه‌زیریشی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی وه‌زیری داراییشی ده‌بێ له‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كاروباری دیوان و میلاك و بودجه‌وه‌ هه‌یه‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (4)ساڵه‌و شایانی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار به‌ ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق هه‌یه‌ و، نابێ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق لابدرێ .

الموضوع: سه‌رۆكی دیوان به‌ مه‌رسوومێك,پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق,ماف و ئیمتیازاتێكی وه‌زیریشی,پەیوەندیی به‌ كاروباری دیوان و میلاك و بودجه‌وه‌,ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق