مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق. دووه‌م: دیوان: دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی. چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. پێنجه‌م: ده‌سته‌ڵاتی چاودێری: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكه‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌و فه‌رمانبه‌رانی دیوان كه یه‌كێك له‌و دووانه ده‌سته‌ڵاتیان پێدابێت له بواری پسپۆڕی چاودێری دا.
الموضوع: هه‌رێم,دیوان,ئه‌نجومه‌ن,سه‌رۆك,ده‌سته‌ڵاتی چاودێری